پۆلیسی هەولێر: فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە

بەڕێوەبەرايەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رایگەیاند: لەمەودوا هەر کەسێک بە شێوەیەکی نایاسایی بەنزین لەسەر شەقامەکان بفرۆشێت، رووبەڕووی رێکاری ياسايى و لێپرسینەوە دەبێتەوە.

سێشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2026،  بەڕێوەبەرايەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەنراوێکدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: فرۆشتنی بەنزین بە شێوەیەکی نایاسایی لەسەر شەقامەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە.

بەڕێوەبەرايەتییەکە ئاماژەی بەوە کرد، بە پێی پشکنینی تاقيگە، ئەو ماددەیەی بە ناوی بەنزینەوە دەفرۆشرێت، لە راستیدا تێکەڵەیەکە لە نەفتا و چەند ماددەیەکی تر و بڕێک بەنزین، ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ سووتانی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی کارەساتی گەورە.

بەڕێوەبەرايەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر جەخت دەکاتەوە، لەمەودوا هەر کەسێک ئەو کارە ئەنجام بدات، رووبەڕووی رێکاری ياسايى و لێپرسینەوە دەبێتەوە.