عەلی زەیدی: ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆتاییهات

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان واتای کۆتییهاتنی تیرۆر و مەترسییەکانی نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، لە رێورەسمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ بە فەرمی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتاییهات، ئەمرۆ چنینەوە بەرهەمی قوربانیدانی رۆڵەکانی عێراقە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەو ماوەیەدا خۆیان رێکخستووەتەوە.

زەیدی گوتی” سوپاسی هەموو وڵاتانە دەکەین کە بەشداربوون لە هاوپەیمانییەتی دژی تیرۆر، هەروەها سوپاسی ئەفسەر و راوێژکارەکانیان دەکەین، قۆناخێکی نوێ دەستیپێکردووە و ناوی بە “قۆناخی سەروەری عێراق دەبەین”.

عەلی زەیدی، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەرکی هاوپەیمانان بە سەرکەوتووی کۆتییهات، بەڵام ئەرکی پاراستنی ئەم سەرکەوتنە تازە دەستیپێکرد، نابێت هیچ چەکێک لە دەرەوەی یاسابێت و هەروەها نابێت هیچ هێزێک لە دەرەوەی دەستوور بێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان واتای کۆتییهاتنی تیرۆر و مەترسییەکانی نییە.