بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لە هەندێک لە ناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت و لە هەندێک کاتدا هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەری باران بارین لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 2ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچری لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران.
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، لە هەندێک لە ناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت و لە هەندێک کاتدا هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەری باران بارین لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت
دەربارەی دابەزینی پلەکانی گەرما، کەشناسی رایگەیاندووە، بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ پینجشەممە، 1-2 پلە نزمتر دەبێت و سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە .
هاوکات، وێستگەی کەشناسی کفری بڵاویکردەوە، لە دوو رۆژدا 5 ملم باران لە ئیدارەی گەرمیان باریوە.
بەرزترین پلەکانی گەرما بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:28 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی.