لە ئاکرێ نەخۆشیی سورێژە بڵاو بووەتەوە و 28 منداڵ تووشی بوون

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، نەخۆشیی سورێژە لە سنووری ئاکرێ لەنێو منداڵاندا سەری هەڵداوە و ژمارەی تووشبووان بەو نەخۆشییە گەیشتووەتە 28 منداڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاری حوسین، پەیامنێری کوردستان24 لە ئاکرێ، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا رێژەی تووشبوون بەو نەخۆشییە بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیادبوون کردووە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاکرێ رایگەیاند، دوێنێ شەو دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو منداڵانەی بەهۆی سورێژەوە خەوێندراون بۆ 28 منداڵ بەرز بووەتەوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاکرێ لەبارەی مەترسییەکانی ئەو نەخۆشییە دەڵێت، سورێژە نەخۆشییەکی مەترسیدارە و پێویستە دایک و باوکان بە زووترین کات ئاگاداری دۆخەکە بکرێنەوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە روونیکردەوە، رێکارە تەندروستییەکان بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە لەنێو منداڵاندا بەردەوامە.