بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلەی رێختەر کەرکووکی هەژاند

 دەستەی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەزانی، بوومەلەرزەیەکیان بە دووریی نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە باکووری کەرکووک تۆمار کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی عەبدولخالق، بەڕێوەبەری بەشی چاودێریی بوومەلەرزە لەو دەستەیە راگەیاند، کاتژمێر 7:30ـی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەکانی باکووری کەرکووک روویدا.

عەبدولخالق روونیکردەوە، تیمەکانی چاودێری بەدواداچوون بۆ چالاکییە بوومەلەرزەیییەکانی ناوچەکە دەکەن، تا دڵنیا ببنەوە لەوەی لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بوومەلەرزەی لاوەکی روو نادات. جەختیکردەوە، هیچ راپۆرتێک سەبارەت بە زیانی گیانی یان ماددی نەگەیشتووە.

ناوچە جیاجیاکانی کەرکووک لە ماوە بۆ ماوەیەک چالاکیی بوومەلەرزەییی جیاوازیان بەخۆوە بینیوە و وێستگە تایبەتمەندەکانی سەر بە دەستەکە، بەردەوام بەدواداچوونیان بۆ دەکەن.