سەرۆک بارزانی و شاندی پارێزگای میسان دۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارێزگای میسان کرد؛ لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ شەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای میسان کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، شاندەکە پێکهاتبوو لە حەبیب زاهر فەتوسی پارێزگاری میسان و سەرۆکی شاندەکە و هەروەها مستەفا دعیر محەمەداوی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان.

لە راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی هاتووە، لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و هەروەها هەماهەنگیی نیوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.