ئیتاڵیا و فەڵەستین لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێی دیپلۆماتکاراندا سەرکەوتن
بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکار و کونسوڵ و ستافی کونسوڵگەرییەکان، دوو یاری لە چوارچێوەی سێیەمین پاڵەوانیەتیی تۆپی پێی دیپلۆماتکاران بەڕێوەچوو. ئەو پاڵەوانیەتییە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتەوە رێکخراوە.
لە یاریی یەکەمدا، تیپی کونسوڵگەریی گشتیی ئیتاڵیا رووبەڕووی تیپی کونسوڵگەریی تورکیا بووەوە. یارییەکە بە سەرکەوتنی ئیتاڵیا بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر 3 گۆڵ لە رێگەی لێدانی سزا کۆتایی هات.
لە یاریی دووەمدا، هەردوو تیپی کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا و فەڵەستین یارییان کرد. یارییەکە بە بردنەوەی تیپی فەڵەستین بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ کۆتایی هات.

