پزیشکیان: جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارەساتی ژینگەیی لێکەوتووەتەوە
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان کرد، بە شێوەیەکی فەرمی ئەو "ژینگەکوژی"یە شەرمەزار بکەن کە بەهۆی جەنگ و دەستدرێژییەکانەوە بەرۆکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە. هاوکات جەختیشی کردەوە کە زیانەکانی ئەم شەڕە بۆ سەر سروشت سنوورەکانی بڕیوە و پێویستی بە چارەسەری نێودەوڵەتی هەیە.
سەرۆککۆماری ئێران لە میانی وتارێکیدا لە لووتکەی سروشت لە ئەرمەنستان، بە ئامادەبوونی ئەنتۆنیۆ گوێترێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەو ململانێ و جەنگانەی لە کەرتی غەززە و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی بەردەوامن، زیانێکی زۆر گەورەیان بە سروشت و ژینگە گەیاندووە.
پزیشکیان ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەوەی لە ناوچەکەماندا لە ئەنجامی جەنگ و دەستدرێژییەکانەوە رووی داوە، ژینگەکوژیی و جینۆسایدی ژینگەییە، و پێویستە لەسەر ئاستی جیهاندا رسوا و ئیدانە بكرێت."