نرخی نەوت بەرزبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوە ئەو نیگەرانییانەیە لە پەککەوتنی هەناردەی وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەرزبوونەوەی نرخەکان دوای ئەوە هات چەند راپۆرتێک لەبارەی هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە ناوچەی کەنداو بڵاوکرانەوە، هاوکات حووسییەکانیش رایانگەیاند، چەند ئامانجێکیان لە سعوودیە پێکاوە کە پەیوەندییان بە کەرتی وزە، فڕۆکەخانەکان و پێگە سەربازییەکانەوە هەبووە.
ئامارەکانی ئەمڕۆی بازاڕەکانی نەوت:
-نەوتی برێنت: 55 سەنت (کە دەکاتە 0.5%) بەرزبووەوە و گەیشتە 110.10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
-نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا 0.24% بەرزبووەوە و بە 103.91 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
لە لایەکی ترەوە، کۆمپانیای کیپلەر بۆ چاودێریکردنی کەشتییەکان ئاشکرای کردووە تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، لانیکەم 18 کەشتی رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە؛ ئەم رووداوانەش هۆکار بوون بۆ ئەوەی مەترسییە جیۆسیاسییەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەرزی بمێننەوە.
سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەشێک لە سزاکان و باجی سەر رووسیای کەمکردووەتەوە، بەڵام بازرگانانی بازارەکان هێشتا سەرنجی سەرەکییان لەسەر مەترسییەکانی دووبارەبوونەوەی هێرشەکانە بۆ سەر ژێرخانی وزە لە کەنداو.