هەڵاوسانی ساڵانە لە بەریتانیا بۆ 3.5% بەرزبووەوە
رێژەی ساڵانەی هەڵاوسان لە بەریتانیا لە مانگی ئەیلوولدا بە رێژەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرز بووەوە و گەیشتە 3.5%، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، لە کاتێکدا تەنیا هەفتەیەک ماوە بۆ پێشکەشکردنی بودجەی ساڵانەی حکوومەت.
فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی (ONS) رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، پێوەرەی نرخی بەکاربەر (CPI) لە مانگی ئابدا لە 3.1%ـەوە بەرز بووەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا و پێشبینیی شیکارکارانی تێپەڕاند کە بریتی بوو لە 3.4%. بەرزبوونەوەکە تەنیا هەفتەیەک پێش راگەیاندنی بودجەی ساڵانەی حکوومەت دێت، کە چاوەڕوان دەکرێت چارەسەری قەیرانی باری گوزەرانی بکات.
ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن، بەشداربووی سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوەیە کەرتی گواستنەوە و بە تایبەت سووتەمەنیی ئۆتۆمبیل بووە، بە جۆرێک جەنگی ئەمریکا و ئێران نرخی بەنزین و دیزلی لە جیهاندا بەرزکردەوە. نرخی دیزل لە وێستگەکانی بەریتانیا گەیشتە بەرزترین ئاست لە مانگی تەممووزی 2022ـەوە، واتە لە کاتی دەستپێکردنی قەیرانە نێودەوڵەتییەکاندا.
هەروەها گرانت فیتزنەر، ئابووریناسی سەرەکیی لە فەرمانگەی (ONS)، ئاماژەی بەوە کرد، لە مانگی ئەیلوولدا تێچووی ساڵانەی خاوکەرەوەکان و کاڵا دەرچووەکانی کارگەکان بەردەوام لە بەرزبوونەوە بووە، کە هۆکارەکەی بۆ بەرزتربوونەوەی نرخی نەوتی خاو و بەنزین دەگەڕێتەوە.