ریزبەندی ئەو یاریزانانەی لە سەدەی 21 زۆرترین لێدانی سزایان فەوتاندووە

نێیمار - مێسی - رۆناڵدۆ
نێیمار - مێسی - رۆناڵدۆ

هەموو ئەو یاریزانانەی ئەرکی لێدانی سزا جێبەجێ دەکەن، گەرەنتی ئەوەیان نیە ئەرکەکەیان بە سەرکەتوویی جێبەجێ بکەن و زۆرجار بینیومانە لە یارییە گرنگەکان یاریزانە گەورەکان لێدانی سزا دەفەوتێنن. لە سەدەی 21 واتە لە ساڵی 2001 بە دواوە چەند یاریزانێک هەن زۆرترین لێدانی سزایان لەدەستداوە، لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاوەکو نێیمار داسیلڤا ناویان لە لیستەکەدا هەیە.


1- کریستیانۆ رۆناڵدۆ 39 پێناڵتی فەوتاندووە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگاڵی کە سەردەمی زێڕینی لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا بووە، ئەو یاریزانە سەرەڕای ئەوەی خاوەنی زۆرترین گۆڵە بەڵام لە هەمان کاتدا زۆرترین لێدانی سزای فەوتاندووە، خاوەنی 5 خەڵاتی باڵۆن دۆر دیارترین ئەو لێدانە سزایەی کە فەوتاندووە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2008 بەرامبەر چێڵسی بوو.

2- لیۆنێل مێسی 35 لێدانی سزای فەوتاندووە
رکابەرەکەی ئەستێرە پۆرتوگاڵیەکەش سەرەڕای ئەوەی لە دوای دۆن خاوەنی زۆرترین گۆڵە، بەڵام ئەمیش لە کاروانی وەرزشی خۆی رووبەڕووی ئەو دۆخە بووەتەوە کە هیچ یاریزانێک نایەوێت بە چاوەکانی بینەری بێت. خاوەنی 8 خەڵاتی باڵۆن دۆر دیارترین ئەو لێدانە سزایەی کە فەوتاندووە ساڵی 2016 لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بوو.

3- نێیمار داسیلڤا 22 لێدانی سزای فەوتاندووە
نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل کە ئێستا یاری بۆ یانەی سانتۆسی وڵاتەکەی دەکات، ئەویش یەکێکە لەو یاریزانەی لە سەدەی 21 زۆرترین لێدانی سزای لەدەستداوە. ئەستێرە بەڕازیلیە سەرەڕای ئەوەی 22 لێدانی سزای فەوتاندووە، بەڵام لە هەمان کاتدا 77 لێدانی سزاشی گۆڵ کردووە.v