لە نەخۆشخانەی رزگاری بەردێکی زۆر گەورە لە میزڵدانی نەخۆشێک دەرهێنرا

بەردی نێو میزڵدانی نەخۆشەکە
بەردی نێو میزڵدانی نەخۆشەکە

لە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوودا لە نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری لە شاری هەولێر، توانرا لەلایەن تیمێکی پسپۆڕی پزیشکییەوە بەردێکی زۆر گەورە لە نێو میزڵدانی نەخۆشێکدا دەربهێنرێت.

ئەمرۆ دووشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2026، راگەیاندن و پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی ڕزگاریی فێرکاری بڵاوی کردەوە،  لە یەکێک لە هۆڵەکانی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەکە، پرۆسەیەکی نەشتەرگەریی دەگمەن بۆ دەرهێنانی بەردێکی زۆر گەورە لە میزڵدانی نەخۆشێک بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تەندروستی ئەو نەخۆشە جێگیرە و توانرا بەردەکە بەبێ گرفت لە میزڵدانی دەربهێنرێت.