مامی لامین یامال توڕەیە
مامی لامین یامال زۆر بە توندی رەخنە لە هاری کەین دەگرێت، بەهۆی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر و دەشڵیت، ئەو یاریزانە سێ رۆژی ماوە و کۆتایی بە یاری کردن دەهێنێت.
دوای ئەوەی هاری کەین هێرشبەری ئینگلیزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا توانی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2026 بباتەوە، بووە هۆی تووڕەبوونی مامی لامین یامال ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا و یەکێک لە پاڵێواراوانی بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، دوای رێورەسمەکە عەبدول کە مامی لامین یامالە و خاوەنی کافتریایە لە شاری بارسێلۆنا توڕەیی پێوە دیار بوو و لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت '' بە هەموو پێوەرێک برازاکەم واتە یامال شایستەی ئەو خەلاتە بوو، چونکە ئەو یاریزانێکی گەنجە و خاوەن داهاتوو، بەڵام هاری کەین بە تەمەنە و سێ رۆژی دیکە واز لە یاری کردن دەهێنێت ''.
🚨 Lamine Yamal’s uncle is FURIOUS after the Ballon d’Or snub! 😡🏆
— News 9 (@news_9x) October 27, 2026
“I absolutely do not understand how Lamine did not win the Ballon d’Or. Something is going on in there!”
He argues that Yamal keeps being told he is too young, while insisting that “Lamine remains the best… pic.twitter.com/ZsB5enUG63
مامی یامال لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە هاری کەین براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر نەبووە، لەبەر ئەوەی برازاکەی داهاتووی تۆپی پێیە و دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە لەناو لاکێشەی سەوز دروست بکات.