ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی خولی سێیەمی تاقیکردنەوەکاندا
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر پێشنیازی وەزیری پەروەردە، رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم بۆ قوتابیانی قۆناغە کۆتاییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025–2026.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پێشنیازی وەزیری پەروەردە ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم بۆ ساڵی خوێندنی 2025–2026.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بڕیارەکە سەرجەم قوتابیانی پۆلە کۆتاییەکان دەگرێتەوە، بریتین لە قۆناغەکانی: شەشەمی سەرەتایی، سێیەمی ناوەندی و پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی (شەشەمی ئامادەیی) بە سەرجەم بەشەکانییەوە. ئەم بڕیارە وەک دەرفەتێکی نوێیە بۆ ئەو قوتابییانەی کە لە خولی یەکەم و دووەمی تاقیکردنەوە وزارییەکاندا دەرنەچوون، تا بتوانن لە خولی سێیەمدا بەشداری بکەن و دەرفەتی دەرچوونیان بۆ قۆناغی نوێی خوێندن هەبێت.