72.1%ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئیسرائیل جیاکراونەتەوە؛ ناتانیاهۆ پێشەنگە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن (وێنە: AFP)
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن (وێنە: AFP)

پارتی لیکوود بە سەرۆکایەتی ناتانیاهۆ پێشەنگی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیلی گرتووە.

دوای جیاکردنەوەی 72.1%ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل، کۆی کورسییەکانی بەرەی لایەنگرانی ناتانیاهۆ گەیشتووەتە 54 کورسی. هاوکات بەرەی دژە ناتانیاهۆ بە سەرۆکایەتی گادی ئایزنکۆت 48 کورسی بەدەستهێناوە، لیستە عەرەبییەکانیش توانیویانە 18 کورسی کۆبکەنەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی پارتی لیکوود، لە کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکەی رایگەیاند "گەورەترین پارتی ئیسرائیلین و ملیۆنان دەنگمان بەدەست هێناوە، حکوومەتێکی راستڕەوی بەهێز دروست دەکەین".

ناتانیاهۆ راشیگەیاند "مانەوەی ئێران یەکسانە بە مانەوەی هەڕەشەکانی سەر ئیسرائتل، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا مەترسییەکانی ئێران بۆ هەمیشە بنبڕ دەکەین". گوتیشی: حکوومەت بکەوێتە دەست پارتەکانی دیکە، ئیسرائیل لەنێو دەچێت. 

هەڵبژاردنەکە کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی رۆژی سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، دەستیپێکرد. ئەمە یەکەم هەڵبژادنی پەرلەمانی ئیسرائیلە لە دوای هێرشەکەی 07ـی ئۆکتۆبەر و بە گوێرەی زانیارییەکانی لیژنەی هەڵبژاردن، رێژەی بەشداریی هاووڵاتییان گەیشتووەتە 77.7%.