وۆڵستریت جۆرناڵ: جەی دی ڤانس بە فەرمانی ترەمپ پەیامێکی بۆ موحسین رەزایی ناردووە
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵـی ئەمەریکی ئاشکرای کرد، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا نامەیەکی ئاراستەی موحسین رەزایی، بەرپرسی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێران کردووە، بە مەبەستی بووژاندنەوە و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەکە کە پشتی بە چەند بەرپرسێکی ئەمەریکی و سەرچاوەی ئاگادار لە دۆسیەکە بەستووە، ئەم هەوڵە دیپلۆماسییەی جەی دی ڤانس لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کردووە لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمەریکا (Midterm elections) لە 3ـی تشرینی دووەمدا.
هاوکات ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ راستیی هەواڵی ناردنی ئەو نامەیە و وردەکارییەکەی پشتڕاست بکاتەوە.