کونسوڵی گشتیی تورکیا ستایشی سەنگ و پێگەی کوردستان24 دەکات
ئارمان تۆپچو: پێزانینمان بۆ رۆڵی کوردستان24 هەیە
ئارمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی پەخشیی کوردستان24ـدا، ستایشی سەنگ و پێگەی کەناڵەکەی کرد و جەختی کردەوە کە بینەرێکی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق هەیە.
ئارمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا ئەمڕۆ شەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، لەبارەی 11ـەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24 رایگەیاند، وەک دیپلۆماتکارێک بە وردی چاودێریی پەخشی کەناڵەکان دەکات و پەخشی هەواڵەکان و راگەیەندراوی سەرکردەکانی وڵاتەکەی بە زمانی تورکی لە کوردستان24، مایەی پێزانینێکی قووڵە.
کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان گوتی "پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24 لە تەواوی بینەران و ستاف و کارمەندانی دەکەم، پێزانینمان بۆ کەناڵەکەتان هەیە و بە گرنگییەوە لێی دەڕوانین، چونکە بینەرێکی زۆری هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق".
گوتیشی: وەک دیپلۆماتێک لێرە بینەری کەناڵەکانین، زۆر گرنگە دەبینم کوردستان24 بە زمانی تورکی هەواڵەکان و راگەیاندراوی سەرکردەکانمان و رووداو و بۆنەکان لە تورکیا بڵاودەکاتەوە. بەربۆیە پێزانینمان بۆ کوردستان24 هەیە. هیواخوازم پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا بەهێزتر بن، سەردان و گفتوگۆی زیاتر لە نێوانمان هەبێت.