دلاوەر ئاژگەیی رۆڵی میدیایی کوردستان24 لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەرزدەنرخێنێت
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستان24 دەکات بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنانەی لە بواری رۆژنامەوانی و راگەیاندندا بەدەستیهێناون.
ئەمڕۆ شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، دکتۆر دلاوەر خالید ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، لە پەیامەکەیدا جەخت دەکاتەوە، کوردستان24 توانیویەتی وەک یەکێک لە سەرچاوە پێشەنگ و متمانەپێکراوەکانی هەواڵ و زانیاری لە هەرێمی کوردستان جێگیرببێت.
هەروا دلاوەر ئاژگەیی روونیکردەوە، ئەو دامەزراوەیە رۆڵێکی گرنگی لە ئاگادارکردنەوەی رای گشتی و گەیاندنی دەنگی کوردستان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گێڕاوە.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، دلاوەر خالید ئاژگەیی هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ تەواوی تیمی کوردستان24 دەخوازێت لە ئەرکەکانیان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و بینەران لە سەرانسەری جیهان.