ئومێد خۆشناو: کوردستان24 راستگۆیانە پەیامی راستەقینەی گەلی کوردستان گەیاندووە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پیرۆزبایی 11 ساڵەی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی کوردستان24 دەکات و نووسیویەتی: کوردستان24 وەک دامەزراوەیەکی میدیایی خاوەن پرەنسیپ، لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا توانیویەتی بە بەرزترین ئاستی پیشەیی، راستگۆیی و بەرپرسیاریەتییەوە پەیامی راستەقینەی گەلی کوردستان بگەیەنێت.
پارێزگاری هەولێر لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: بەڕێوەبەری گشتیی، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، و سەرجەم رۆژنامەنووس و کارمەندانی کەناڵی کوردستان24
بە بۆنەی یازدەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵەکە، پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای بەردەوامی و گەشەسەندنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
هەروەها رایگەیاندووە، کوردستان24 وەک دامەزراوەیەکی میدیایی خاوەن پرەنسیپ، لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا توانیویەتی بە بەرزترین ئاستی پیشەیی، راستگۆیی و بەرپرسیاریەتییەوە پەیامی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان بگەیەنێت.
ئومێد خۆشناو جەخت دەکاتەوە، کوردستان24 هەمیشە وەک سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی هەواڵ و زانیاری ماوەتەوە و لە گواستنەوەی رووداوەکاندا، هاوسەنگی و پاراستنی بەها نیشتمانییەکانی کردووەتە پێوەر.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: دەستی ماندووبوونی یەک بە یەکتان دەگوشم و هیوادارین ئەم ساڵیادە ببێتە هاندەرێکی نوێ بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورەتر لە کایەی راگەیاندنی کوردیدا.