فەرهاد ئەترووشی: کوردستان24 راستگۆیانە هەواڵ و رووداوەکان دەگوازێتەوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24 رایگەیاند، رێچکە میدیاییە دیار و شەفافەکەتان سەلمێنەری ئەوەیە هەمیشە راستگۆیانە و پیشەییانە کارتانکردووە، بۆیە پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە بۆنەی 11 ساڵەی دەستپێکردنی یەکەم پەخشی کوردستان24، لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە هەستی شانازی و پێزانینەوە، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای میدیایی کوردستان 24 و سەرجەم ستاف و کارمەندانی دەکەم.
ئەترووشی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، هیوای خواست کوردستان24 بەردەوام بێت لە رێچکە میدیاییە دیارەکەی، و بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنێت، هەروەها پەیامە پیشەگەرەکەی بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە بەڕێوە ببات، بە شێوازێک بەشداری بکات لە گواستنەوەی رووداوەکان، هەواڵ و راستییەکان بە شەفافیەت و پیشەگەرییەوە، و پەرە بە کولتوور و هۆشیاریی میدیاییی نیشتمانی بدات.