سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24 دەکات
لە یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان24، کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین –هەولێر، پیرۆزبایی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆکەی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی، کارمەندان و رۆژنامەنووسانی ئەم دەزگایە کرد.
کامەران یونس رایگەیاند: "لە ماوەی 11 ساڵی رابردوودا، کوردستان24 توانیویەتی پێگەیەکی دیار لە مەیدانی میدیایی کوردستان بەدەستبهێنێت و بە شێوەیەکی بەرپرسانە زانیاری و رووداوەکان بۆ هاووڵاتیان بگوازێتەوە."
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین هیوای خواست ئەم دەزگا میدیاییە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی پەیامی پیشەیی و رۆڵێکی کاریگەرتر لە بڵاوکردنەوەی زانست، زانیاری و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی ببینێت.