شایستە داراییەکانی 2016 ـی جووتیاران دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکاتەوە کە لە رابردوودا سەردانی سایلۆی هەولێریان کردبوو، سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لە چەکی گەنمی ساڵی 2016 وەریان نەگرتبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2026، سایلۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری جووتیاران دەکاتەوە، سبەی سێشەممە، 3ـی کانوونی دووەمی 2026، کاتژمێر 9:00ـی بەیانی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر ئامادەبن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند مەرج و تێبینییەکی گرنگی بۆ وەرگرتنی چەکەکان دیاریکردووە و جەختدەکاتەوە کە دەبێت خودی خاوەن چەک خۆی ئامادەبێت، یان ئەو کەسەی نوێنەرایەتییان دەکات بریکارنامەی فەرمی و نوێکراوەی ساڵی 2026ـی پێ بێت.
سەبارەت بەو خاوەن چەکانەی کۆچی دواییان کردووە، بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، پێویستە وەفاتنامە یان یاسایی لەگەڵ بریکارنامەی گشتیی سەرجەم وارسییەکان بهێنرێت.