حکوومەتی ئوسترالیا بۆ کوردستان24: داوای هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە دەکەین

گوتەبێژی حکوومەتی ئوسترالیا لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، وڵاتەکەی داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆتاییهێنان بە ململانێکان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی تشرینی دووەمی 2026، گوتەبێژی حکوومەتی ئوسترالیا جەختی کردەوە، ئوسترالیا هیوادارە ئەمریکا و ئێران لە گفتوگۆکانیان بەردەوام بن. هاوکات پێشوازی لە هەوڵی نێوەندگیریی وڵاتان بۆ نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن.

سەبارەت بە بایەخی دیپلۆماسی، گوتەبێژەکە گوتی: "گفتوگۆ و دیپلۆماسی گرنگن بۆ گەیشتن بە یەکلاکردنەوەیەک کە سەقامگیریی هەرێمی بپارێزێت".

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، گوتەبێژی حکوومەتی ئوسترالیا دووپاتی کردەوە، گفتوگۆ باشترین بژاردەیە بۆ رێگریکردن لە زیانگەیاندنی زیاتر بە ئابووریی جیهان.

نوێ دەکرێتەوە..