عوسمان وەیسی: هەموو فراکسیۆنەکان بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی پەرلەمان ئامادە دەبن
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، فراکسیۆنەکان پەرۆشی هەرێمی کوردستانن و نیگەرانی دۆخی چەقبەستوویی ئێستەن. ئەوان دێنە هۆڵی پەرلەمان و رێژەیی یاسایی تەواو دەکەن تا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرین.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، عوسمان وەیسی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، داوای لە سەرجەم فراکسیۆنەکان کرد بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی پەرلەمان ئامادەبن.
عوسمان وەیسی لەبارەی بەشداریکردنی فراکسیۆنەکانی دیکە رایگەیاند، فراکسیۆنەکانی دیکەش پەرۆشی هەرێمی کوردستانن و نیگەرانی دۆخی چەقبەستوویی ئێستان. ئەوان دێنە هۆڵی پەرلەمان و رێژەیی یاسایی تەواو دەکەن تا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرین.
سەبارەت بە دیاریکردنی بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی فراکسیۆن، عوسمان وەیسی روونیکردەوە، پرسی بەربژێرکردن لەناو دانیشتنەکەدا یەکلایی دەکرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە پەیوەندییان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە گوتی "هەموو پەرلەمانتاران برای ئێمەن و لە یەک پەرلەمان و لە یەک هەرێمی کوردستان کار دەکەین. بۆیە پێویست ناکات داوایان لێ بکەین، چونکە خۆیان بە پەرۆشن و بەشێک لەوان ئەمڕۆ و بەشێکی دیکەیان لە کاتێکی نزیکدا ئامادە دەبن و هاوکار دەبن."
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە مسۆگەرکردنی دەنگی پێویست بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی، عوسمان وەیسی روونیکردەوە، 97 پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خواردووە و دڵنیام ئەوانیش هەموو پەرۆشی هەرێمی کوردستانن و لە دانیشتنەکاندا بەشدار دەبن.