سەرۆک بارزانی و فالح فەیاز دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2026 سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا، هەروەها رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان.
