هونەرمەند ئەحلام شامسی گۆرانییەکی نوێ پێشکەشی هەرێمی کوردستان دەکات

لە هەنگاوێکی هونەری و مرۆییی سەرنجڕاکێشدا کە کاردانەوەیەکی فراوانی لە ناوەندە عەرەبی و کوردییەکاندا لێکەوتەوە، هونەرمەندی ئیماراتی ئەحلام شامسی کارێکی هونەریی نوێی بڵاوکردەوە کە پێشکەشی هەرێمی کوردستان و گەلەکەی کردووە، وەک رێزلێنانیش بۆ جوانیی سروشت، رەسەناتی مێژوو و پەیامەکانی پێکەوەژیان و ئاشتی.

دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکە، ئەحلام پەیامێکی پڕ لە خۆشەویستی و شانازیی لەڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە "ئینستاگرام" بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند: "سەربەرزی ئەوەم هەبوو گۆرانی بۆ کوردستان بڵێم، خاکی جوانی و رەسەناتی، و بۆ گەلە بەڕێزەکەی کە دێ پڕە لە خۆشەویستی و وەفا... هەموو خۆشەویستی و پێزانینێک بۆ کوردستان و خەڵکەکەی".

گۆرانییەکە بووە پردێکی کولتووری و هونەری کە موزیکی کەنداوی بە گیانی رەسەنی کوردی دەبەستێتەوە، تێیدا ئەحلام باسی لە میواندۆستی و ئازایەتیی گەلی کورد کردووە و جەختیکردەوە کە پەیامی راستەقینەی هونەر نزیککردنەوەی گەلان و دروستکردنی پردی خۆشەویستی و ئاشتییە.

دەستبەجێ دوای بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکە و لێدوانی هونەرمەندە ئیماراتییەکە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شەپۆلێکی گەورە لە پێشوازی و کاردانەوەی ئەرێنی تەقینەوە و گۆرانییەکە لە عێراق و وڵاتانی کەنداو پێشەنگی گرت.

لای خۆیانەوە، دەزگاکانی راگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان پێشوازییەکی گەرمیان لەو هەنگاوە کرد و بەرز نرخاندیان، و ئاماژەیان بەوە دا کە وشەکانی ئەحلام لەە دڵەوە دەردێن و  رەنگدانەوەی بەرزیی هونەری و پاکی هەستەکانیەتی.