لە تورکیا چەکدارێک هەشت کەسی کوشت و دەستگیر کرا

لە پارێزگای ئەفیۆنکاراحیساری تورکیا، چەکدارێک لە چەند ناوچەیەکی جیاوازدا دەستڕێژی گولەی لە هاووڵاتییان کرد و بەهۆیەوە هەشت کەس کوژران و ئافرەتێکیش بە سەختی بریندار بوو. دوای هەڵاتن و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی جەندرمە لە پارێزگای ئەسکیشەهیر، تۆمەتبارەکە دەستگیر کرا.

بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان، چەکدارەکە ناوی "عاریف سەفا ئۆزدەمیر"ە و تەمەنی 30 ساڵە. زنجیرە هێرشەکانی لە گەڕەکی عوسمان غازی دەست پێکردووە، هاوکات ئافرەتێک لەکاتی چوونی قوتابخانە بۆ هێنانەوەی منداڵەکەی، بە چەک دەستڕێژی لێ کردووە و بە سەختی لە سەری داوە و ئێستا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکییە

هەروەها چەکدارەکە تەقەی لە دوو مامۆستای قوتابخانە کردووە بە ناوەکانی "عائیشە سێنا دەمیر" (46 ساڵ، مامۆستای زانست) و "هیلال مەتێ" (31 ساڵ، مامۆستای ئایین) و دەستبەجێ هەردووکیانی کوشتووە و سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی ئەحمەد ئوزێل (57 ساڵ)، بەکر تۆپراک (50 ساڵ) و نوعمان تۆپراک (56 ساڵ) کوشتووە. پاشان لە گوندی "قییر" لەناو ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا

دوو هاوسەری بەساڵاچووی بە ناوەکانی سەیدی ئەحمەد ئایدۆغموش (73 ساڵ) و ساتی ئایدۆغموش (68 ساڵ) بە فیشەک کوشتووە. هاوکات لە نزیک هەمان ناوچە تەرمی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئیسماعیل شێن (61 ساڵ) دۆزراوەتەوە.