رۆناڵدۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش بێ هاوتایە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ، هەفتەی رابردوو لەناکاو هەواڵی وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتە ڤیدیۆی بەیاننامەکەی بڵاوکردەوە و ژمارەیەکی دیکەی پیوانەیی تۆمار کرد.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردەوە گرتە ڤیدیۆی بەیاننامەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەبۆنەی وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە، ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە ماوەی 24 کاتژمیری یەکەم زۆرترین بینەری هەبووە کە ژمارەیان نزیکەی 470 ملیۆن بینەر بووە، بەم شێوەیە گرتە ڤیدیۆکەی رۆناڵدۆ بووە خاوەنی زۆرترین بینەر لە ماوەی 24 کاتژمێر.

پێشتر خاوەنی زۆرترین بینەری پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە ماوەی 24 کاتژمیری یەکەم ئایشۆسپید یوتیوبەری ئەمریکی بوو، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە چاوی بە ئەندامانی گروپی کەوت BTS کەوت و لە یەکەم 24 کاتژمیری نزیکەی 300 ملیۆن بینەری هەبوو.

پۆستی ماڵئاوایی ڕۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەی پورتوگال لەماوەی 24 کاتژمێردا 33 ملیۆن لایکی بۆ هاتووە و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد کە زۆرترین لایک لە کورتترین ماوەدا لە مێژووی ئینستاگرامە. 

هەروەها پۆستی ماڵئاوایی ئەفسانەی پورتوگالی 3.3 ملیۆن کۆمێنتی بۆ هاتووە و 6.4 ملیۆن کەس دووبارە پۆستی کردۆتەوە، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا پۆستی ماڵئاوایی ڕۆناڵدۆ سەرجەم ڕیکۆردەکانی ئینستاگرام بشکێنێت و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار بکات.