پەرلەمانی کوردستان: ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی ئەندامانی لیژنەی یاسایی

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی ئەندامانی لیژنەی یاسایی و چەند فراکسیۆنێکیش ناوەکانیان ئامادە کردووە و پێشکەشی دەکەن.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە دوای کاراکردنەوەی پەرلەمان داوای لە سەرجەم فراکسیۆنەکان کرد، ناوی ئەندامانیان بۆ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی ئەو لیژنەیە کارەکانی دەستپێبکات، ئەمڕۆ ماوەی پێشکەشکردنی ناوی ئەندامان کۆتایی دێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24ـیش، چەند فراکسیۆنێک ناوەکانیان ئامادە کردووە و ئەمڕۆ پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەن. لیژنەی یاسایی یەکێکە لە گرنگترین و کاریگەرترین لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان و زۆرینەی پڕۆژەیاساکان ئاراستەی ئەو لیژنەیە دەکرێن بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بۆ دیاری بکرێت.

رۆژی 4ـی 11ـی 2026 بە ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتار پەرلەمانی کوردستان کارا کرایەوە و دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردرا، کە هەریەکە لە ڤالا فەرید بە 52 دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمان و رامی نووری بە 52 دەنگ بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا قەهوەچی بە 52 دەنگ بە سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردران.