وەرزشوانێک خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بەربژێر دەکات
تێدی راینەر وەرزشوانی جۆدۆ و کەسایەتی بەناوبانگ و دیاری وەرزشی فەڕەنسا، دەیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بەربژێر بکات و دەشلێت نە لە باڵی راستەکانە نە لە باڵی چەپەکانە.
تێدی راینەر پاڵەوانی ئۆڵۆمپی تەمەن 37 ساڵ کە هەمیشە یەکێک بووە لە وەرزشوانە دیار و خۆشەویستەکانی فەڕەنسا، ڕۆژی دووشەممە لە هەژمارە فەرمیەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند، خۆی بەربژێر کردووە بۆ هەڵبژاردەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی فەڕەنسا. راینەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆ پاریسیان ڕایگەیاندووە کە خۆی بە "نە ڕاست و نە چەپ" وەسف دەکات و دەشڵێت هیوادارە سەرۆکێک بێت کە خەڵک کۆبکاتەوە.
هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسا ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و بانگەشەی هەڵبژاردنیش لە کەشێکی کۆمەڵایەتی توندا بەڕێوەدەچێت و بەشێک لە کاندیدەکانیش دەیانەوێت هەستی سۆزی خەڵکی ناڕازی وڵاتەکەیان بۆ خۆیان رابکێشن، وەرزشوانە فەڕەنسیەکەش یەکێکە لەو کەسانەی دەیەوێت هەست و سۆزی خەڵکی ناڕازی وڵاتەکەی، بۆ بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتی بەدەست بهێنێت.
تێدی راینەر یەکێک دەبێت لە بەشداربووەکانی ئۆڵمپیادی داهاتوو کە بڕیارە ساڵی 2028 لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت، ئەو وەرزشوانە فەڕەنسیە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکرێت، گوایە بەهۆی بەربژێر بوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی، بڕیاریداوە بەشداری لە ئۆڵمپیادی داهاتوو نەکات.