سەرۆک بارزانی و عەلی باباجان دۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ کرد
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، سێشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە عەلی باباجان سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر بایەخی سەقامگیری و ئارامی و گرتنەبەری زمانی دیالۆگ لە ناوچەكە وەك بنەمای سەرەكیی بووژانەوە و پێشكەوتن كرایەوە.
لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و بەرەوپێشەوەبردنی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.

