پزیشکیان: شەرمە بۆ ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" بکات
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رەخنەی لە رەفتارەکانی ئەمریکا گرت و گوتی "ئەوان دایکی بۆمبەکان بۆ بەکارهێنانی دیپلۆماسی لە رێگەی هەڕەشەوە بەکاردەهێنن. هیچ ناکۆکییەک لەم رەفتارەدا نییە، بەڵام ئەمە کارێکی شەرمهێنەرە، کێیە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات؟"
ئەمرۆ چوارشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆککۆماری ئێران لە پۆستێکدا بە زمانی ئینگلیزی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی "ئەمریکا بە بیانووی رێگریکردن لە ئێران بۆ دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی شەڕی دەستپێکرد، پاشان بۆ یەکەمجار مووشەکی \پی ئار ئێس ئێم’ لە شاری لامەرد بەکارهێنا."
ئەمرۆ بەیانیی چوارشەممە، مەسعود پزیشکیان بە مەبەستی بەشداریکردن و پێشکەشکردنی گوتار لە سی و یەکەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، گەیشتە تورکیا.
بڕیارە لەم سەردانەدا، سەرۆککۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆی دووقۆڵی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی وڵاتانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە ساز دەکات.
They waged war, claiming to stop Iran acquiring nuclear weapons. Then they used the PrSM missile in Lamerd for the first time. Now they invoke the "Mother of All Bombs" to pursue diplomacy through threats. No contradiction, but a disgrace. Who threatens global peace and security?
— Masoud Pezeshkian (@drpezeshkian) November 11, 2026