سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکی مەهەپە پرسی پڕۆسەی ئاشتییان تاوتوێ کرد

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پرسی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ سەرۆکی گشتیی مەهەپە کۆبووەوە و دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بەو پرسەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2026، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی پڕۆسەی ئاشتی، لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کۆبووەوە. لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا بە وردی تیشکیان خستە سەر دوایین پێشهات و هەنگاوەکانی پەیوەست بە پڕۆسەی ئاشتی.

ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی زنجیرە دیدارەکانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیادایە لەگەڵ هێز و پارتە سیاسییەکان سەبارەت بەم پرسە؛ هاوکات کورتوڵموش دوو ڕۆژ لەمەوبەریش هەر لەو چوارچێوەیەدا سەردانی هەریەک لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پارتی ڕێگەی نوێی کردبوو.

26ی تشرینی دووەمی 2024، دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بۆ ئاشتی.

28ی کانوونی یەکەمی 2024، دیداری پەروین بوڵدان و سرى سوورەیا ئۆندەر، شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی.

پەیامی ئۆجەلان "بەهێزکردنی برایەتیی تورک - کورد نەک هەر بەرپرسیارێتییەکی مێژویییە، بەڵکو پرسێکی گرنگ و بەپەلەی چارەنوسسازە بۆ کۆی گەلان. بۆ بەهێزکردنی ئەو پرۆسەیە، گرنگە هەموو بازنە سیاسییەکان لە تورکیا لەسەروی حیساباتی تەسک و کورت مەودا بیربکەنەوە، دەستپێشخەریی بکەن و بونیادنەرانە هەنگاو بنێن و ئەرێنییانە بەشداریی بکەن."

1ی ئاداری 2025 راگەیاندنی ئاگربەست و رەخساندنی زەمینەی گفتوگۆ. 5-7ی ئایاری 2025، بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 12ی پەکەکە. بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەیی و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری.

11ی تەممووزی 2025، سووتاندنی چەک لەلایەن گرووپێکی 30 کەسی بە سەرۆکایەتیی بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە، لە رێوڕەسمێکدا لە بەردەم ئەشکەوتی جاسەنە لە سنووری شارۆچکەی دوکان – سلێمانی.