سەرۆکوەزیران سەرەخۆشی لە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد بەهۆی کۆچی دوایی دایکی؛ سەرۆکی حکوومەت هیوای خواست خودای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ هەینی 13ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵلا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد، بۆ کۆچی دوایی دایکی. 

لە راگەیەندراوەکدا هاتووە، سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.