رێگەی کەرکووک-هەولێر؛ شەش کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان هەولێر و کەرکووک، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لانیکەم شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندارەبوو
هەینی 13ـی تشرینی دووەمی 2026، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک، کەمێک لەمەوبەر لەنزیک گوندی کەڵۆزی لەسەر رێگەی کەرکووک-هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان چوار ئۆتومبێل روویداوە کە باڕهەڵگرک خۆی لەسێ ئۆتۆمبێل داوە و، زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.
بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، بەهۆی سەختیی رووداوەکەوە، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوون، تیمەکانی فریاکەوتنیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە تا چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت.
هاوکات مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی پێکدادانەکە و دەستیان بە رێکخستنەوەی هاتوچۆی رێگەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە کردووە.