لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەرکووک کەسێک گیانی لەدەستدا
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی نێوان کەرکووک - دووبز لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2026، سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی نێوان کەرکووک - دووبز، نزیک بە گوندی عەمشە روویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە، هاوکات دوو کەسی دیکەش برینداربوونە.
ئەم دووەم رووداوە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لەسەر رێگەی کەرکووک روودەدات و زیانی گیانی لێدەکەوێتەوە، شەوی رابردوو، لەنزیک گوندی گەڵۆزی لەسەر رێگەی کەرکووک-هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل روویدا و زیانێکی زۆری گیانی و مادی لێکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان، بەهۆی سەختیی رووداوەکەوەی دوێنێ شەو، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون، هاوکات لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی کەرکووک 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون.