سهرۆكى حكوومەت سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی براکەیەوە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە کرد بۆ کۆچی دواییی براکەی.
بەگوێرەی راگەیەندراوەژە، سەرۆکی حکوومەت ، هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست ، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنهوايى بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وهزيرى كاروبارى پێشمهرگه، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.