سبەی لە سنووری هەریر، باسرمە و بالیسان نەوتی سپی دابەش دەکرێت

 بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی قەزای هەریر و هەردوو ناحیەی باسرمە و بالیساندا دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە18ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بڵاوی کردەوە، ئەو هاووڵاتییانەی قەزای هەریر و ناحیەکانی باسرمە و بالیسان کە کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییان لە لای بریکارە دیاریکراوەکانە، دەتوانن لە ڕۆژی پێنجشەممە (19ـی تشرینی دووەمی 2026) بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 32 هەزار دینار وەربگرن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دابەشکردنی نەوتەکە لەم چوار بەنزینخانەیەدا دەبێت:

 - بەنزینخانەی رەزگە

 - بەنزینخانەی سورسورە

 - بەنزینخانەی ڤانێس

 - بەنزینخانەی سەربار

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر جەختیشی کردووەتەوە کە پێویستە هاووڵاتییان لە کاتی سەردانیکردنی بەنزینخانەکاندا، کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی لەگەڵ خۆیان ببەن.