پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی هێرشەکەی بازاڕی هەریری ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسەی راگەیاند کە لە ناو بازاڕی هەریر بە چەک هێرشیان کردبووە سەر هاووڵاتییەک.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە، دوای ئەوەی دوێنێ هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2026 لە ناو بازاڕی هەریر چوار کەس بە چەک هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییەک و گرتەی ڤیدیۆیی رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، دەستبەجێ تیمەکانیان لە بەشی پۆلیسی هەریر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، هێزەکانی پۆلیس توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا هەر چوار تۆمەتبارەکە بە ناوەکانی (هـ، خ، ح)، (ح، خ، ح)، (م، خ، ح) و (ب، ع، ش) دەستنیشان بکەن و دەستگیریان بکەن.
پۆلیسی هەولێر جەختیشی کردووەتەوە کە ئێستا تۆمەتباران راگیراون و بەپێی رێکارە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.