فەرماندەی نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک دیاریکرا
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەریق روکن محەمەد زوبێدی وەک فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک دەستنیشان کرد.
پێشتر لیوا روکن مەعد بەدای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک بووە بەڵام محەمەد جاسم زوبێدی جێگەی دەگرێتەوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ئەرکی فراوانی لە ئەستۆدایە، لەوانە سەرپەرشتیکردنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لە سنووری بەرپرسیارێتیدا، بەدواداچوونی پلانی ئەمنی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان ئەو هێزانەی لە پارێزگاکە و دەوروبەریدا بڵاوکراونەتەوە.