بەریتانیا.. هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوە بۆ پشتگیریی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت
هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوە لە بەریتانیا دەستیپێکردووە بە مەبەستی پشتگیریکردن لە هەرێمی کوردستان، کە لە رێگەیەوە ئیمەیڵی ئۆتۆماتیکی بۆ ئەندامانی پەرلەمانی ناوخۆیی (MPs) دەنێردرێت تاوەکو پشتگیریی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دەرببڕن.
رۆژی پپێنجشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2026، لە پەیامێکی بانگەوازیدا کە ئاراستەی هاووڵاتییان و دانیشتووانی بەریتانیا کراوە، داوا دەکرێت بەشداری لە واژۆکردنی یاداشتێکدا بکەن بۆ پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی پەیامەکە، هەر کەسێک یاداشتەکە واژۆ بکات، راستەوخۆ ئیمەیڵێکی ئۆتۆماتیکی بۆ نوێنەرەکەی لە پەرلەمانی بەریتانیا دەنێردرێت و داوای لێدەکرێت بێتە دەنگ و پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان رابگەیەنێت.
هاوکات رێکخەرانی هەڵمەتەکە داوا لە بەشداربووان دەکەن یاداشتەکە لەگەڵ هاوڕێ و کەسوکاریان لە سەرانسەری بەریتانیا هاوبەش بکەن، بۆ ئەوەی ئەوانیش لە رێگەی پەرلەمانتارەکانیانەوە داوای پشتگیری بۆ هەرێمی کوردستان بکەن.
لینکى بەشداریکردن لە واژۆکردنی یاداشتەکە