مەسرور بارزانی: بڕیاربەدەستانی بەغدا باوەڕیان بەفیدراڵیزم نییە

پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی وڵاتان کۆبووەوە.

 

بەشێک لە قسەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

* بڕیاربەدەستانی بەغدا، باوەڕیان بەفیدرالیزم نییە و دەیانەوێ بە عەقلییەتێکی مەرکەزی ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن و مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکەن.

* دەبێ دەستوور وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت نەک بەشێوەیەک کە ئەوەی لە بەرژەوەندیی خۆیان بێت جێبەجێی بکەن و ماددەکانی تریش فەرامۆش بکەن وەک ماددەی 140 کە چەندین ساڵە جێبەجێ نەکراوە.

* بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، هەوڵی پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدرێت کە قبوڵکراو نییە.

* ئەگەر بەڕاستی مەبەستییان سەروەریی یاسایە ، عێراق پرە لە گەندەڵی و دزی و چەکی بێ مۆڵەت، با ئەوانە بنبڕ بکەن.

 نوێ دەکرێتەوە..