عەگید کابایێل پارێزگاری لە پشتێنەی جیهانی کێشی قورس کرد

عەگید کابایێل
عەگید کابایێل

شەوی 29ـی نۆڤێمبەری 2026 لە شاری دۆسێلدۆرفی ئەڵمانیا و بە ئامادەبوونی نزیکەی 55 هەزار کەس، عەگید کابایێل بۆکسێنەری بەناوبانگی کورد، رووبەڕووی نێلسۆن هیسا بۆکسێنەری ئەڵبانی بووە و لە کۆتاییدا پاڵەوانە کوردەکە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان یارییەکەی بردەوە.

کابایێل لە پێناو پارێزگاری کردن لە پشتێنەی پاڵەوانێتی جیهانی کێشی قورس WBC لەو یارییە تەنها پێویستی بە دوو راوەند بوو و توانی لە راوەندی دووەم و بە لێدانی کوشندە رکابەرە بەهێزەکەی تووشی دۆڕان بکات، هەروەها 28ـین بردنەوەش بەبێ دۆڕان بەدەست بهێنێت. عەگیدی کوردان دوای بردنەوەکە بە گووتنەوەی دروشمی '' بژی کورد و کورستان '' ئاڵای کوردستانی بەرزکردەوە و هاندەرەکانی لە سەرتاسەری جیهان دڵخۆش کرد.

عەگیدی کوردان بەر لەم یارییە خاوەنی 27 بردنەوەی لەسەر یەک بوو و لەو ژمارەیەش 19 بردنەوەی بە لێدانی کوشندە بوو، واتە پێشکۆتایی هاتنی یارییەکە توانیویەتی رکابەرەکەی تووشی دۆڕان بکات، بەم بردنەوەیەش توانی ژمارەی بردنەوەکانی بگەیەنێتە 28 بردەوە و هەروەها 20 بردنەوە بە لێدانی کوشندە.