بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو جمەی دێت
لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی داخرانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، هێشتا بازاڕ و دووکانەکانی ئاڵوگۆڕ جمەیان دێت، تاڕادەیەک بەهای دۆلار دابەزیوە و ئێستا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 165,100 دیناری عێراقی ئاڵوگۆڕ دەکرێت، بەڵام ئەوەی جیاوازیی لەنێوان کڕین و فرۆشتندا 1150 دینارە.
هەروەها بەشێک لە مامەڵەکارانی دراو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەستکاریی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بە هەنگاوێکی خراپ ناودەبەن و دەڵێن حکوومەتی عێراق بێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، بڕیار دەدات و هیچ هەڵسەنگاندنێکی بۆ دۆخی بازاڕ و گیرفانی هاووڵاتییانی نەکردووە.