ڕاستەوخۆ

دینار هاڕەی کرد

دۆلار بەرزبووەوە

هاوبەشکراوە

نەوزاد شێخ کامیل: رێگری لە قۆستنەوەی دۆخی بازاڕ دەکەین

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دا و رایگەیاند: سزای توند و یاسایی چاوەڕوانی هەموو ئەو کەسانە دەکات، کە دەیانەوێت نرخی کەلوپەل لەسەر هاووڵاتییان گران بکەن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

سیپان شێروانی: سبەی لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی عێراق دەکرێت هەموو ببینە

چاودێریی بازرگانیی هەولێر هۆشداری دەداتە بازرگانان هەموو ببینە

بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو جمەیان دێت

ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ناڕەزایی دژی بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق دەردەبڕن هەموو ببینە

پارێزگاری سلێمانی بۆ کوردستان24: چاودێری نرخەکانی بازاڕ دەکەین هەموو ببینە

قایمقامی هەولێر: کاڵای پێشتر کڕدراو گران ناکرێت هەموو ببینە

گوتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر: ئەگەر نەوت دابەزێت عێراق دیسان دەستکاریی دۆلار دەکاتەوە هەموو ببینە

بانکی ناوەندیی عێراق بەهای فەرمی دۆلاری بەرامبەر بە دینار دیاریکرد هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

شاخەوان عەبدوڵڵا: پێویست بوو پێش جێگیرکردنی بەهای دۆلار ئامادەکاریی بکرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، پێویست بوو بەر لە دەستکاریکردنی نرخی دراو، حکوومەت هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و دانانی سنوورێک بۆ گرانیی کەلوپەل.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

چاودێریی بازرگانیی هەولێر بۆ بازرگانان: بە بیانووی بوهای دۆلار نرخ بەرز مەکەنەوە

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24، هۆشداریی توندی دایە سەرجەم کۆگا، بازرگان و مارکێتەکان لە گرانکردنی نرخی کاڵا و خۆراک بە بیانووی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، هاوکات دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە کۆگاکانی شارەکە پڕن لە پێداویستیی خۆراکی بۆ چەندین مانگ و تا ئێستاش 38 سەرپێچیکار ڕەوانەی دادگا کراون.

 

بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو جمەی دێت

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی داخرانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، هێشتا بازاڕ و دووکانەکانی ئاڵوگۆڕ جمەیان دێت، تاڕادەیەک بەهای دۆلار دابەزیوە و ئێستا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 165,100 دیناری عێراقی ئاڵوگۆڕ دەکرێت، بەڵام ئەوەی جیاوازیی لەنێوان کڕین و فرۆشتندا 1150 دینارە. 

هەروەها بەشێک لە مامەڵەکارانی دراو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەستکاریی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بە هەنگاوێکی خراپ ناودەبەن و دەڵێن حکوومەتی عێراق بێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، بڕیار دەدات و هیچ هەڵسەنگاندنێکی بۆ دۆخی بازاڕ و گیرفانی هاووڵاتییانی نەکردووە.

 
 
 

 

سیپان شێروانی: سبەی لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی عێراق دەکرێت

ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ناڕەزایەتییەکان لە بەرامبەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، پەرلەمان بڕیاری داوە سبەی پێنجشەممە دانیشتنێکی تایبەت ساز بکات و تێیدا پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی بانگهێشت بکات؛ هاوکات جەختی کردەوە کە پەرلەمان توانای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی هەیە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ژووری بازرگانیی هەولێر: قەیرانەکان بە سەپاندنی بارگرانی بەسەر هاووڵاتییان چارە نابن

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر بڕیارەکانی حکوومەتی فیدراڵی عێراق سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەربڕی و، هۆشداریی دا کە ئەم جۆرە هەنگاوە ناهاوسەنگانە دەبنە هۆی تێکدانی هاوسەنگیی بازاڕ، پەکخستنی جووڵەی بازرگانی و گرانبوونی نرخی کاڵا سەرەکییەکان لەسەر هاووڵاتییان.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار کۆ دەبێتەوە

ئاڤێستا مام یەحیا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەمانی عێراق دواخرا و بڕیاردرا گفتوگۆیەکی گشتی لەبارەی دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بکرێت.

 

کاسبکارێک: بەرزبوونی دۆلار خەتای بەغدایە نەک هەولێر

کاسبکارێک: بەرزبوونی دۆلار خەتای بەغدایە نەک هەولێر

 

 

واژۆ بۆ بانگهێشتکردنی پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی کۆدەکرێتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ بانگهێشتکردنی پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی کۆدەکرێتەوە.

 

100 دۆلار بەرامبەر بە 166،750 دینار

بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و لە هەولێر 100 دۆلار بە 166،750 دیناری عێراقییە.

 
 
 

بانکی ناوەندیی عێراق هۆکاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلاری ئاشکراکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، 07ـی تشرینی یەکەمی 2026، بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و بە پشتبەستن بە یاسای بانکی ناوەندی، بڕیاریان داوە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا بکەن بۆ ئەوەی گەشەپێدانی ئابووریی وڵات مسۆگەر بکەن.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە، نرخی کڕینی یەک دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1500 دینار دەبێت، هەروەها نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان دەبێتە 1510 دینار و نرخی فرۆشتنی دۆلاری کاش بە هاووڵاتییانیش بە 1520 دینار دیاری کراوە.

بانکی ناوەندی هاووڵاتییان و کەرتە ئابوورییەکان دڵنیا دەکاتەوە، یەدەگی بیانیی عێراق زۆر بەهێزە و بە تەواوی توانای دابینکردنی داواکارییەکانی حەواڵەی دەرەکی، پڕکردنەوەی کارتی بانکی و پێدانی دۆلاری بە گەشتیاران هەیە بەبێ هیچ کۆتوبەندێک.

سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەم بڕیارە، بانکی ناوەندیی عێراق ئەوەی خستەڕوو، ئەم گۆڕانکارییە دەبێتە هۆی پاڵپشتیکردنی پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆیی و رەخساندنی کێبڕکێیەکی دادپەروەرانە لە نێوان کاڵای عێراقی و کاڵای هاوردەکراودا. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەم هەنگاوە هاندەر دەبێت بۆ فراوانکردنی کارگەکان و رەخساندنی هەلی کاری نوێ بۆ گەنجان، بەمەش رێژەی بێکاری لە وڵاتدا کەم دەبێتەوە.