مەسرور بارزانی: لە سەر بودجە رێککەوتووین
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، جەختمان لەسەر مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکان کردەوە و گەیشتووینەتە ئەنجامی زۆرباش.
مەسرور بارزانی گوتی: جێگەی دڵخۆشییە، کە لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان ئێمە و حکومەتی عێراق هەبووە، بەتایبەتی لەسەر ئەوەی کە وەکو یەک هەرێم و یەک میزانییە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت، ئەمەش جێگەی دڵخۆشی ئێمە و هیوادارم جێگەی دڵخۆشی هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێت
مەسرور بارزانی ئاماژەی دا، لەسەر بابەتی کۆڕمۆر هەردوولامان هاوڕابووین ئەمجۆرە هێرشانە لەسەر کێڵگە نەوتی و گازییەکان کۆتاییان بێت و لیژنەی لێکۆڵینەوەش لەسەر ئەم بابەت دروستکراوە بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێک، هیوادارین دوای ئەوە هەر تاوانبارێک لەو بابەتە بەدەرکەوت بە سزای یاسایی خۆی بگات.