ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

ترەمپ: بەمزووانە دەردەکەوێت قاڵیباف لەگەڵمان کار دەکات یان نا

سەرۆکی ئەمریکا گوتی: بەمنزیکانە دەردەکەوێت کە ئایا محەممەدباقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئامادەی کارکردنە لەگەڵمان یان نا


 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

تاران بڕیارەکەی بەیرووت رەتدەکاتەوە؛ باڵیۆزی ئێران لە لوبنان دەمێنێتەوە هەموو ببینە

ئیسپانیا ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دادەخات هەموو ببینە

سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا: بەهۆی جەنگەوە، باجی سەر تێکردنی بەنزین کەم دەکەینەوە هەموو ببینە

وەزارەتی بەرگریی عێراق: بە هێرشێکی مووشەکی فڕۆکەیەکی سەربازی لە بەغدا تێکشکێندرا هەموو ببینە

ئیسرائیل؛ باڵیۆزی دەرکراوی ئێران لە بەیرووت خەریکی قاوە خواردنەوەیە هەموو ببینە

ئێران کوژرانی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی پشتراستکردەوە هەموو ببینە

کنیست، گەورەترین بودجەی لە مێژووی ئیسرائیلدا پەسەند کرد هەموو ببینە

سێنتکۆم: لێکۆڵینەوە لەو راپۆرتانە دەکەین باس لە بەئامانجگرتنی خەڵكی مەدەنی دەکەن

سێنتکۆم: لە هێرشەکانماندا خەڵکی مەدەنی ناکەینە ئامانج

هاووڵاتییانی رۆژئاوا: ئامانجی هێرشەکانی سەر کوردستان تێکدانی ئارامییەکەیەتی هەموو ببینە

ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە لوبنان ئەگەری هەیە چەند ساڵێک بخایەنێت هەموو ببینە

ترەمپ: ئێران بە زۆربەی مەرجەکانمان رازی بووە هەموو ببینە

ئیسرائیل: ترەمپ بژاردەی سەربازیی زەمینی بۆ کاتی شکستی گفتوگۆکان ئامادە دەکات هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

سوپای پاسداران: درۆنێکی MQ9ی ئەمریکی خرایە خوارەوە

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە ئاسمانی شاری ئیسفەکان لەلایەن سیستەمی نوێی بەرگریی ئاسمانییەوە توانراوە درۆنێکی جۆری MQ9ی   ئەمریکی بخرێتە خوارەوە.

 

سوپای ئیسرائیل: زنجیرەیەک هێرشمان بە سەرکەوتوویی لە تاران ئەنجامدا

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند، هێزی ئاسمانی سوپای وڵاتەکەی لە ناوجەرگەی تاران زنجیرەیەک هێرشی فراوانیان بۆ سەر چەندین ژێرخانی حکوومەتی ئێران بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کردووە.

هەروا رایگەیاندووە، کەمێک دیکە وردەکارییەکانی هێرشەکان بڵاو دەکەنەوە.

 

بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانەوە کوێت هۆشداریی توند دەداتە عێراق

ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی ئاداری 2026، وەزارەتی دەرەوەی کوێت، بە نوێنەرایەتی عەزیز رەحیم دەیهانی، بریکاری وەزیری دەرەوە بە وەکالەت، د. زەید عەباس ، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە کوێت بانگهێشت کرد.

لە دیدارەکەدا یاداشتێکی ناڕەزایەتی فەرمی ئاراستەی لایەنی عێراقی کرا، وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بەو هێرشانەی لەلایەن گرووپە چەکدارە عێراقییەکانەوە دەکرێنە سەر خاکی کوێت.

بریکاری وەزیری دەرەوەی کوێت بە وەکالەت جەختی کردەوە، ئەنجامدانی هەر هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کوێت لە رێگەی خاکی عێراقەوە، بە "دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان" دادەنرێت و هەروەها کوێت بە توندی ئەو جۆرە هێرشانەی ڕەتکردەوە و داوای لە حکوومەتی عێراق کرد، هەموو ڕێکارێکی پێویست بەرانبەر هێرشکاران بگرێتە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو کارانە بکرێت.

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی بالیستی کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو تێکشکێندرا

وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، مووشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوو و هاتبووە نێو کایەی ئاسمانیی تورکیا، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ناتۆوە تێکشکێندراوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

روبیۆ: نییەتی سەرکردایەتی ئێستای ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتن تاقی دەکەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە واشنتن خەریکی تاقیکردنەوەی نییەتی سەرکردایەتی ئێستای ئێرانە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی کۆتایی. جەختی کردەوە کە ئەمریکا رێگە نادات ئێران گەرووی هورمز دابخات یان باج لە کەشتییەکان وەربگرێت، هاوکات هۆشداری دا کە تاران بەهۆی سیاسەتەکەیەوە هەرگیز نابێت ببێتە خاوەن چەکی ناوەکی

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

لیندزی گراهام: لەنێوبردنی ئێران کلیلی کۆتاییهێنانە بە ململانێی عەرەب و ئیسرائیل

سیناتۆرێکی ئەمریکی، پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانئاسا زۆر خێراتر لە وادەی دیاریکراوی خۆی بەرەوپێش دەچێت. جەختی کردەوە کە بێلایەنکردنی ئێران رێگە بۆ رێککەوتنێکی مێژوویی و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل خۆش دەکات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیسماعیل قائانی: ناتانیاهۆ خەونی بە فراوانکردنی پشتێنەی ئەمنی لە ناوچەکەدا دەبینێت

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ڕایگەیاند کە هێرشە هاوکاتەکانی حزبوڵڵا لە باکوور و حووسییەکان لە باشوور، درۆکانی ئیسرائیلیان بۆ نیشتەجێبووانیان ئاشکرا کردووە. قائانی جەختی کردەوە کە ئێستا تەواوی گرووپەکانی ناو بەرەی بەرگری لە ناو یەک ژووری جەنگی هاوبەشدا کار دەکەن و دۆخێکی نوێ لە ناوچەکەدا سەپێندراوە.

 

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: هاکەرەکانی ئێران دەستیان بەسەر کامێرا ئەمنییەکانی ئیسرائیلدا گرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانیی سایبەری ئیسرائیل ئاشکرای کرد، کە لەوەتەی دەستپێکردنی جەنگەوە، هاکەرە ئێرانییەکان یان گرووپە جێ متمانەکانی تاران توانیویانە دزە بکەنە ناو سیستەمی لانی کەم 50 کامێرای ئەمنیی ئیسرائیل و داتاکانی 60 کۆمپانیای جیاوازیان بە تەواوی سڕیوەتەوە، ئەمەش بە مەبەستی چاودێریکردنی جووڵەی سەربازی و زانینی قەبارەی زیانەکانی بۆردوومان.
 

 

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: بازاڕی وزە 10 بۆ 12 ملیۆن بەرمیل نەوت کورتهێنانی هەیە

 

 

بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل سەدر داوای خۆپیشاندان دەکات