حەشدی شەعبی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک چەکداری راگەیاند
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانیان لە پارێزگای ئەنبار کەوتوونەتە بەر هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل.
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانیان لە پارێزگای ئەنبار کەوتوونەتە بەر هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پێویستە عێراق قەرەبووی قوربانییانی هێرشەکان بکاتەوە هەموو ببینە
دووەم کەشتیی تورکیا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕی هەموو ببینە
ئێران: بۆ پرسی ئاسایشی ناوچەکە لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەموو ببینە
چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە مووسڵ و ئەنبار کرانە ئامانج هەموو ببینە
تاران بۆ واشنتن: ئەگەر ئێوە هێرشی زەمینی دەستپێبکەن، کۆتاییەکەی لای ئێمە دەبێت هەموو ببینە
تاران داوای لە مۆسکۆ کردووە رێگری لە پڕۆژەبڕیارەکەی بەحرەین بکات هەموو ببینە
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە بەغدا لەبارەی هێرشی گرووپە لەیاسادەرچووەکان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و رایدەگەیەنێت، عێراق بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارە لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و دەبێت قەرەبووی قوربانییان بکاتەوە.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رایگەیاند، چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەڵاتنە، ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ترەمپ فەرماندەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد لە کارەکەی دووربخاتەوە، دەشڵێت، دوو هەفتەیە کەشتی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد نەیتوانیوە گەرووی بابولمەندەب تێپەڕێنێت.
ئەمڕۆ شەممە (04ـی نیسانی 2026)، حکوومەتی تورکیا تێپەڕبوونی دووەم کەشتیی وڵاتەکەی بە گەرووی هورمزدا راگەیاند، دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران لە کۆتایی ئابی رابردوو.
هاوکات ئەنقەرە هەوڵ دەدات مۆڵەت لە دەسەڵاتدارانی ئێران وەربگرێت بۆ تێپەڕبوونی 11 کەشتیی دیکە بەو گەرووەدا.
هێرشێک کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعوودیە، ئێرانیش رەتیدەکاتەوە ئەوان هێرشەکەیان کردبێت و دەڵێت لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشکراوە.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئێرانی رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان بەردەوامە لە گفتوگۆ و پەیوەندییەگانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ناوچەکە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی رووسیا رایگەیاند، ئیسرائیل و ئەمریکا هەڵەیەکی جیۆپۆلەتیکی گەورەیان ئەنجامداوە بە گڕدانی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە (04ـی نیسانی 2026)، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل چەند پێگەیەکیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی باڵای ئێران هۆشداریی دەداتە ئەمریکا لە لێکەوتەکانی هەر دەستوەردانێکی سەربازیی زەمینی بۆ سەر خاکەکەی و راگەیاند؛ تاران خاوەنی وشەی کۆتایی دەبێت لە دیاریکردنی چارەنووسی هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی لەو شێوەیە.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ئاشکرایان کرد، کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی داوای لە رووسیا کردووە پڕۆژەبڕیار پێشنیارکراوەکەی بەحرەین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گەرووی هورمز رەت بکاتەوە. هاوکات بەحرەین بەهۆی دژایەتییەکانی مۆسکۆ و پەکین، دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 4ـی نیسنای 2026، سوپای ئیسرائیل قۆناخێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر بنکە و ژێرخانەکانی حیزبوڵڵا لە ناوجەرگەی بەیروت دەستپێکرد. بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، لانی کەم شەش هێرشی ئاسمانی چڕ کراونەتە سەر ناوچەی "زاحیەی باشوور"ی بەیروت.