ترەمپ بۆ فۆکس نیووز: ئەگەرێکی باش هەیە سبەی رێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ بکرێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، گەشبینی خۆی نیشاندا کە سبەی رێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆ بکرێت. ئاشکرای کرد کە لێبوردنی کاتی بۆ دانوستانکارە ئێرانییەکان دەرکردووە، بەڵام هۆشدارییەکی توندی دا کە ئەگەر سبەی ڕێککەوتن نەکرێت، فەرمانی وێرانکاریی گشتگیر و دەستبەسەرداگرتنی بیرە نەوتەکان دەردەکات و تەواوی ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە وێران دەکەین.