ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست راگەیەنرا

ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی رێککەوتن

ئێران
هاوبەشکراوە

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین: بەهۆی هێرشی درۆنیی ئێرانەوە دوو هاووڵاتی بریندار بوون

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین رایگەیاند، بەهۆی کەوتنی پارچەی درۆنێکی ئێرانی کە لە ئاسماندا تێکشکێندراوە، دوو هاووڵاتی بە سووکی بریندار بوون و زیان بە ژمارەیەک ماڵ لە ناوچەی "ستره‌" گەیشتووە. وەزارەتەکە ئەو هێرشەی بە "دەستدرێژییەکی ئاشکرای ئێران" ناوبرد

 

خاڵە سەرەکییەکان

مەسرور بارزانی: هیوادارم ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران بەردەوام بێت هەموو ببینە

سەرۆک بارزانی: هیوادارین ئاگربەستەکە دەستپێکی ئاشتییەکی بەردەوام بێت هەموو ببینە

ماکرۆن: پێویستە رێککەوتنی ئاگربەست لوبنانیش بگرێتەوە هەموو ببینە

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران دەکات هەموو ببینە

بەرهەمهێنانی کارەبا و غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە هەموو ببینە

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق دەستپێدەکەنەوە هەموو ببینە

24 کۆنگرێسمانی دیموکرات داوای دوورخستنەوەی ترەمپ دەکەن هەموو ببینە

پێگەی واینت: رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ئیسرائیل و حیزبوڵڵاش دەگرێتەوە هەموو ببینە

ترەمپ: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو "سەردەمێکی زێڕین" هەنگاو دەنێت هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

مەسرور بارزانی: هیوادارم ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران بەردەوام بێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 08ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند "ئومێدەوارم ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەردەوام بێت و رێخۆشکەر بێت بۆ سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا".

مەسرور بارزانی سوپاسی تەواوی ئەو لایەنانە دەکات کە پشتیوانییان کردوون و یارمەتیدەر بوون بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردووەتەوە "هێرشەکانی سەر کوردستان ناڕەوا و بێ پاساو بوون. هیوادارم هەموو هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل و پێشمەرگە و ژێرخان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کۆتاییان پێ بێت".

 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی لەو هەوڵانە دووپات دەکاتەوە کە ئامانج لێیان، کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتنە بە ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سەرۆک بارزانی: هیوادارین ئاگربەستەکە دەستپێکی ئاشتییەکی بەردەوام بێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، سەرۆک بارزانی پەیامێکی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاو کردەوە و تێیدا پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران کردوو رایگەیاند؛ هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ، هەروەها هیوای خواست ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجاریی کێشەکان و چەسپاندنی ئاسایش و بەختەوەری بۆ گەلانی ناوچەکە.

 
 

ماکرۆن: پێویستە رێککەوتنی ئاگربەست لوبنانیش بگرێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، پێشوازیی لە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران کرد و جەختی لەوە کردەوە، پێویستە رێککەوتنەکە لوبنانیش بگرێتەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، دۆخی لوبنانی بە "هەستیار و مەترسیدار" وەسف کرد. روونیشی کردەوە، دەبێت بە شێوەیەکی تەواوەتی رێز لە خاڵەکانی رێککەوتنی ئاگربەستەکە لە سەرانسەری ناوچەکە بگیرێت.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ماکرۆن، ئاماژەی بەوە دا، راگەیاندنی ئاگربەستەکە کارێکی یەکجار باشە. ئەوەشی خستە روو، بڕیارەکەی ئێران بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز هەنگاوێکی ئەرێنییە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و هیوا دەخوازێت، ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و بەدیهێنانی ئاشتییەکی درێژخایەن بۆ سەرانسەری ناوچەکە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بەرهەمهێنانی کارەبا و غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆر راگەیاند و ئاماژە بەوە دەدات، بڕی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات و تاوەکو 12 کاتژمێری دیکە دۆخەکە بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق دەستپێدەکەنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 08ی نیسانی 2026، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا، رایگەیاند، لەمڕۆوە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق دەکرێنەوە و ئاسمانی وڵات بە رووی هاتوچۆی فڕۆکەکاندا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت لە 28ی شوباتی رابردووەوە بەهۆی ململانێ سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر ئێران، ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر یەکتر بەکاردەهێنرا. بەو هۆیەوە بڕیاری راگرتنی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی فڕۆکەخانەکان بە رووی گەشتیاراندا بۆ پاراستنی سەلامەتییان درابوو.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، کییەر ستارمەر بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ناوچەی کەنداو سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئەوەش بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە کردنەوەی گەرووی هورمز بە شێوەیەکی هەمیشەیی و بەردەوام دەمێنێتەوە، دوای راگەیاندنی ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران.

 

24 کۆنگرێسمانی دیموکرات داوای دوورخستنەوەی ترەمپ دەکەن

رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردەوە، 24 ئەندامی دیموکرات لە کۆنگرێسی ئەمریکا، داوای دوورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایان لە پۆستەکەی کردووە.

پێگەی واینت: رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ئیسرائیل و حیزبوڵڵاش دەگرێتەوە

ماڵپەڕی "واینت"ی ئیسرائیلی، لە زاری سەرچاوە باڵا ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، ئەو رێککەوتنی ئاگربەستە دوو هەفتەییەی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران هاتۆتە ئاراوە، راگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانیش دەگرێتەوە.

 

ترەمپ: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو "سەردەمێکی زێڕین" هەنگاو دەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیال" گەشبینی خۆی بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی گشتگیر لە ناوچەکە دەربڕی و رایگەیاند؛ "رۆژێکی گەورە بۆ ئاشتیی جیهانی" لە رێگەیە.